بەڕێوەبەرایەتى تەکنۆلۆجیاى زانیارى و ئامار
بەڕێوەبەر : م. محمد یوسف شکور
بەڕێوەبەرایەتى تەکنۆلۆجیاى زانیارى و ئامار لە سەرۆکایەتى زانکۆ لە ساڵى ٢٠١٢ دامەزراوە و لەڕووى کارگێڕییەوە سەر بە یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆیە بۆ کاروبارى کارگێڕى و دارایی
کارى سەرەکى بەڕێوەبەرایەتییەکە پێشکەشکردنى خزمەتگوزاری دیجیتاڵی و ئەلیکترۆنییە بە سەرجەم دامودەزگاکانى زانکۆمان بەپێی پسپۆڕى و کارى هۆبەکانى
بەڕێوەبەرایەتییەکە پێگەیەکى گرنگى هەیە لە زانکۆدا بەتایبەت لەگەڵ پەرەسەندنى خواست لەسەر سیستەمە ئەلیکترۆنییەکان لەچوارچێوەى پلانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و وەزارەتى خوێندنى باڵا لە کەمکردنەوەى رۆتین و خێرا بەڕێوەچوونى ئیش و کارەکانى مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران لەگەڵ ئەوەشدا بەڕێوەبەرایەتیەکە ڕۆڵێکى کاریگەرى هەیە لە کاروبارى زانستیی لەبوارى تەکنۆلۆجیاى زانیارى
پەیکەرى کارگێڕى بەڕێوەبەرایەتى تەکنۆلۆجیاى زانیارى و ئامار
١- هۆبەى نێتۆورک و سایتى زانکۆ
هۆبەى نێت وۆرک و سایتی زانکۆ یەکێکە لە هۆبە گرنگ و چالاکەکانی زانکۆمان لە هەموو کارو چالاکیەکانیدا بەتەواوی پشتی پێ دەبەسترێت لە ڕووی کاری تەکنیکی و بەڕێوەبردنی سیستەمەکاندا.
ئەم هۆبەیە بە شێوەیەکی سەرەکی سەرپەرشتی كارەكانی سایتی مەركەزی زانكۆ دەکات لە رووی تەكنیكیەوە بە هەرسێ زمانی (كوردی-ئینگلیزی-عەرەبی).
هەموو كاروباری نێتۆرك و صیانە-چاككردنەوە- لە سەرۆكایەتی زانكۆ و كۆلێجەكان ئەنجام دەدات.
جگە لەم کارانە سەرپەرشتی و چاودێری هێڵی ئینتەرنێتی زانكۆمان دەکات کە لە لایەن كۆمپانیای IQ) ) دابینكراوە بە شێوەی مانگانە.
بە هۆی کار ئاسان کردن و خێرا دەست ڕاگەیشتنی سەردانیکەران بە لینک و چالاکیەکانی زانکۆمان لە ڕێگەی سایتی زانکۆمانەوە، ئەم هۆبەیە بوەتە پێگەیەکى گرنگ لەسەر ئاستی ڕانکی زانکۆ لە ناوخۆ و دەرەوەدا.
لێپرسراوی هۆبە:
م. ی. نهرۆ نورالدین عباس
ئەندامانی هۆبە:
م. ی. هێمن احمد حاتم
محمد احمد محمد
کاروان نوری نادر
هۆبەى ئامار
کارى سەرەکى هۆبەى ئامار بریتییە لە بەڕێوەبردنى کاروبارى ئامارى مامۆستایان و فەرمانبەرانى زانکۆ لەڕێگەى سیستەمێکى ئەلیکترۆنى پێشکەوتوو کە سەرۆکایەتى زانکۆ دەبەستێتەوە بە کۆلێجەکانى زانکۆوە بەمەبەستى بەردەستخستنى داتاى ڕاست و دروست بۆ کاروبارى کارگێڕى و زانستیی و توێژینەوەى زانستیی و وەڵامدانەوەى نووسراوەکان لەکاتى پێویست هۆبەکەمان بەشێوەى هەفتانە داتاکانى سیستەمى ئامارى زانکۆ نوێدەکاتەوە هۆبەکەمان لەچوارچێوەى سیستەمە ئەلیکترۆنێیەکەیدا ئامارى پێویست دەربارەى سەرچاوەى مرۆیی و پۆستە کارگێڕییەکان و خوێندکارانى خوێندنى باڵا کە میلاکى زانکۆمانن و گرێبەستەکانى زانکۆ بەردەست دەخات سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانى زانکۆمان پەڕەى تایبەت بەزانیارییە ئامارییەکانیان هەیە لە هۆبەى ئامارى زانکۆ و دەتوانن لەڕێگەى ئەم لینکەوە بینەرى داتاکانى خۆیان بن سیستەمى ئامارى زانکۆ لەساڵى ٢٠٢٣ بەکارخراوە و بەردەوام کار دەکرێت لەسەر پێشخستن و فراوانکردنى بەشێوەیەک کە باشترین خزمەت پێشکەش بە کاروبارى زانکۆ بکات
لێپرسراوی هۆبە:
شهله احمد حمەرشید
ئەندامانی هۆبە:
هیرۆ صباح رحیم
سردار جبار محی الدین
ازاد نعمە محمد بگە

هۆبەى زانیارى و پێناس
ل.هۆبە : دیار عبد الجبار محمد امین
کاروبارى هۆبەى زانیارى و پێناس بریتییە لە ( دروستکردن و نوێکردنەوەی پێناسی زانکۆیی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندنی باڵا و خوێندارانی زانکۆمان و بەشداریکردنی ئەو لیژنانەی پەیوەندی دارن بەئیش و کاری تەکنۆلۆجیاوە )
سپاردنى کارى ستافى هۆبەى زانیارى و پێناس بەم شێوەى لاى خوارەوەیە:
لێپرسراوی هۆبە:
دیار عبدالجبار محمد امین
ئەدمینی سەرەکی سیستەمی پێناس، سەرۆک و ئەندام لە زۆربەی لیژنەی ئایتی بۆ کۆنفرانس و بۆنەکانی زانکۆمان.
ئەندامانی هۆبە:
١- ئاراز وهاب حسین
داخلکردنی زانیاری مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ مامەڵەی پێناس، ئەدمینی لاوەکی سیستەمی ئەلیکترۆنی پێناس بۆ سەرۆکایەتی زانکۆ، چاپکردنی پێناسی خوێندکاران. رێکخستنی نوسراوەکانی هاتوو و دەرچووی بەڕێوەبەرایەتیمان.
٢- اسراء حمەجان حمید

٣- چرۆ قادر کریم