زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

گۆڤاری پاسەری زانکۆی گەرمیان لە پلاتفۆرمی سیماگۆ تۆمارکرا

2024-04-20

گۆڤاری پاسەر بۆ زانستە پەتیی و کردارییەکانی زانکۆی گەرمیان لە دەستکەوتێکی زانستی گەورە و گرنگدا توانی لە پلاتفۆرمی سیماگۆ (simago journal & country rank (SJR)) ئیندێکس بکرێت.

گۆڤاری پاسەری زانکۆمان نمرەی سەرەتایی SJR ـی (٠،١٣) ئیندێکسی (٥)ـی بەدستھێناوە.

ستافی گۆڤارەکە چاویان لە زیاد بونی SJR ـی گۆڤارەکەیە ئەویش بە زیاد بوونی سایتەیشنەکان لە داھاتوودا.

لە ئێستادا گۆڤارەکە خاوەنی (Q4)ـی تایبەت بەخۆیەتی.

ئەم دەستکەوتە دوابەدوای ئەوە دێت کە گۆڤارەکە وەکو یەکەمین گۆڤاری زانستی لە زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان لە داتابەیسی (Scopus) تۆمارکرا، بەشانازییەوە خاوەنی نمرەی سایتەیشنی (٠،٥)ە.

هه‌روه‌ها گۆڤاری پاسه‌ر پێگه‌ی خۆی له‌ ئیندێكسكردن له‌ چه‌ندین داتابه‌یسی ئیندێكسكردنی گرنگ وجیاوازدا ده‌پارێزێت. له‌ وانه‌ (OpenAIRE Crossref, DOAJ)و زیاتر. ئه‌م کۆمەڵە ئیندیكس كردنه‌ به‌رفراوانه‌ جه‌خت

له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی گۆڤاره‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌ به‌ ده‌ستڕاگەیشتن به‌ كراوه‌یی و بڵاوکردنەوه‌ی توێژینه‌وه‌ی كاریگه‌ر.

تۆمارکردنی گۆڤاری پاسەر لە سیماگۆ پێگەی گۆڤارەکەی وەکو سەکۆیەکی بەناوبانگ بۆ بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی ئاست بەرز لە بوارەکانی زانستە پەتیی و کردارییەکاندا چەسپاندووە، ئەمەش دەبێتە ھۆکار بۆ بەرزکردنەوەی توانای دۆزینەوەی بڵاوکەرەوەکانی، ھەروەھا ڕاکێشانی زیاتری توێژەران بۆ لای گۆڤارەکە و بەشداری

کارایی لەزیاتر پێشخستنی زانست دا.

سیماگۆ وێب؛ پۆرتاڵێکە بۆ شیکارکردنێکی گشتگیری توێژینەوەی زانستییەکان، سیستەمی ڕیزبەندی گۆڤارەکانی تێداییە کە ناسراوە بە (SJR).

سیستەمی(SJR) ھەڵسەنگاندن بۆ توانا و گرنگی گۆڤار دەکات لە ڕێگەی ئەژمارکردنی ژمارەی سایتەیشنە بڵاوکەروەکانی گۆڤارەکە،بەشداری کردنی گۆڤارەکە لە (SJR)دا ئاماژەییە بۆ ناسینەوەی لەلایەن کۆمەڵگەی ئەکادیمییەوە و زیاتر بینینی توێژینەوەکانی گۆڤارەکە.

بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیانەوە پیرۆزبایی لە ستافی گۆڤارەکە و مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆمان و سەرجەم زانستخوازان دەکەین و ھیوا خوازین بتوانین لە ڕێگەی زانست و زانیارییەوە بتوانین خزمەتێک بە وڵاتەکەمان بکەین.

زانکۆی گەرمیان
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647700444084
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2024