زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

دیداری ساڵانەی ئەنفال لە زانکۆی گەرمیان ئەنجامدرا

2024-04-23

ئەمرۆ سێشەممە (٢٣ـی نیسانی ٢٠٢٤) لە هۆڵى ڕۆشنبیری و هونەری گەرمیان بە ئامادەبوونی (پ.د.فەرھاد قادر) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و(پ.د.عزالدین جمعە دەرویش) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و (پ.ی.د. یادگار عەلی مەحمود) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و بەشێک لە بەرپرسانی حکومی و حزبی ناوچەکە و ڕاگری کۆلێجەکانی زانکۆی گەرمیان و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکاران و کەسوکاری ئەنفالکراوان ئامادەی بوون، لەیادی (٣٦)ەمین ساڵەی تاوانی ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کورددا دیداری ساڵانەی ئەنفال لە زانکۆی گەرمیان بەڕێوەچوو.

لە سەرەتایی دیدارەکەدا (پ.د.ئومێد بەرزان برزۆ) بەڕێوەبەری سەنتەری جینۆسایدی زانکۆی گەرمیان وتارێکی پێشکەشکرد و بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان بەخێرھاتنی میوانانی کرد و ئامانج و کارنامەی چالاکییەکانی دیداری ساڵانەی ئەنفالی خستەڕوو.

ھەروەھا باسی لە کاروباری سەنتەری جینۆسایدی زانکۆ کرد کە لەماوەیەکی کورتی تەمەنی سەنتەرەکە توانیویەتی کاری باش بکات بۆ خزمەتکردن بە کەیسی ئەنفال و ھەوڵەکانیان بەردەوام دەبێت بۆ خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال لە کوردستان بەگشتی و گەرمیان بەتایبەتی.

دواتر نمایشێکی ڤیدیۆیەکی دێکۆمێنتاری بەناونیشانی ( حیکایەتەکانی ھەرمان) پیشاندرا،کەلەلایەن ھۆبەی ڕاگەیاندنی زانکۆوە ئامادەکرا بوو.

ھەر لە درێژەی دیدارەکەدا نمایشی ژمارە (١)ـی گۆڤاری جینۆساید پیشاندرا، کەلەلایەن سەنتەری جینۆسایدی زانکۆی گەرمیان بەشێوەی ئۆنلاین بڵاوکراوەتەوە.

لەبەشێکی تری دیدارەکەدا دوو پانێڵ پێشکەشکران؛

پانێڵی یەکەم:

بەڕێوەبەری پانێڵ (د.ڕێبوار محەمەد صالح)

_ پ.ی.د. سۆلاڤ فەیزوڵا حەسەن مەندەلاوی ، بابەتەکەی بەناونیشانی:(کوردی فەیلی و سڕینەوەی ناسنامە) پێشکەشکرد.

_د.عادل سدیق عەلی، بابەتەکەی بەناونیشانی:(لێکەوتەکانی تاوانی کیمیابارانی ھەڵەبجە) پێشکەشکرد.

_م.رەنگین عەبدوڵا محەمەد، بابەتەکەی بەناونیشانی:(ئەنفال و سیمبولسازیی ، چۆن مەرگەسات بکەینە یادەوەرییەکی ھەمیشەیی) پێشکەشکرد.

پانێڵی دووەم:

بەڕێوەبەری پانێڵ (د.ئاریان رەئوف عەزیز)

_ د.چنار نامق حەسەن، بابەتەکەی بەناونیشانی:(جینۆسایدی ئێزیدییەکان لەسەر دەستی داعش) پێشکەشکرد.

_ م.فارس تەھا محۆ (رێکارێ مزویری) بابەتەکەی بەناونیشانی:(بارزانییەکان لە ڕاگوستنەوە بۆ جینۆسایدی کردن) پێشکەشکرد.

_م.بەختیار مەحمود کەریم بابەتەکەی بەناونیشانی:(تاوانی ئەنفال و کاریگەرییەکانی لەسەر کەسوکاری ئەنفالکراوان ) پێشکەشکرد.

بە پێشکەشکردنی خەڵات بە قسەکەرانی دیدارەکە کۆتایی بە چالاکییەکانی ڕۆژی یەکەمی دیداری ساڵانەی ئەنفال ھات.

دیدارەکە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت چەندچالاکییەک لەخۆدەگرێت و ڕۆژی دووەمی دیدارەکە لە نێو کەمپی زانکۆ دەبێت لە ھۆڵی سەلاح کوێخا لە کۆلێجی پەروەردە.

بۆ بينينى ته‌واوى وێنه‌كانى رۆژى يه‌كه‌مى ديداره‌كه‌ كليك له‌م لينكه‌ى خواره‌وه‌ بكه‌

كليك بكه‌

زانکۆی گەرمیان
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647700444084
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2024