زانکۆی گەرمیان
بەڕێوەبەرایەتییەکان

بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتى

دەربارەی بەڕێوبەرایەتی

بەڕێوبەرایەتی تۆماری گشتی يەكێكە لە بەرێوەبەرايەتييە گرنگەكانى زانكۆى گەرميان. بەرێوەبەرايەتييەکە كاروبارى سەرجەم خوێندكارانى كۆلێجەكانى زانكۆ ڕادەپەرێنيت وەك ( دابەزين، گواستنەوە ، ميواندارى) ى خوێندكاران لە نێوان كۆلێجەكان و زانكۆكاندا. ساڵانە پلانى وەرگرتنى خوێندكاران بە چوار شێوازە:

١-  لە رێگاى ناوەندى وەرگرتنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى وەردەگرێت.

٢- وەگرتنی ڕاستەوخۆی زانکۆیییە.

٣- پاراڵیل

٤- ئێواران

 پاشان فەرمانى زانكۆى بۆ ئەو خوێندكارانە دەردەكات بە پەيوەندى يان پەيوەندى نەكردن. سەرەڕای ئەم کارانە هەڵدەستیت بە دەرکردنی فەرمانى زانكۆى (دواخستن ، كةوتن ، سرێنەوە، گەرانەوەى ( ترقين قيد)، پەیوەندی نەکردن.

بەڕێوبەرایەتی تۆماری گشتی بەشێوەیەکی سەرەکی لەئێستادا زۆربەی زۆری ئەو کارانەی لەسەرەوە ئاماژەی بۆ کراوە لەرێگەی سیستەمی زانکۆلاینەوە رادەپەڕێنێت. سیستەمی زانکۆلاین یەکێکە لەو دەستکەوتە گرنگانەی کە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دروستکردووە بۆ ئەوەی خوێندکارانی دەرچووی پۆلی دوزادەی ئامادەیی بەئاسانیی و بەرچاوڕوونییەکی تەواوەوە داواکاری وەرگرتن پێشکەش بەزانکۆ و پەیمانگا حکومییەکانی هەرێم بکەم. جگە لەوە؛ لەماوەی گواستنەوەو دابەزینی خوێندنی خوێندکاراندا لەنێوان بەش و کۆلێجەکانی زانکۆکاندا سیستەمی زانکۆ دیسانەوە لە کۆتایی مانگی حەوتی هەموو ساڵێک کار دەبێت و تا کۆتایی مانگی هەشت بەردەوام دەبێت. لەم ماوەیەد خوێندکارانی وەرگیراو لەزانکۆو پەیمانگاکان دەتوانن لەرێگەی سیستەمی زانکۆلاینەوە بە بەکارهێنانی وشەی بەکارهێنەر و تێپەڕی قۆلێ دوازدەی ئامادەییانەوە بچنە ناو سیستەمەکەوەو داواکاری خۆیان پێشکەش بکەن. لێرەدا بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی لەرێگەی یوزەر نەیم و پاسۆردی تایبەتەوە کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوە زانستی/ بەڕیوەبەرایەتی ناوەندی وەرگرتنەوە بۆی دادەنرێت سەرپەرشتی تەواوی پرۆسەکە دەکات. 

بەڕێوبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی گەرمیان سەرپەرشتی تۆماری هەموو کۆلێج و بەشەکانی سەر بە سەرۆکایەتی زانکۆ دەکات و بەهەمانگی لەگەڵ یەکتریدا کارووباری خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان رایی دەکات. ئەمە سەرەڕای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکە بەشێوەیەکی راستەوخۆ نوسراوەکانی بۆ ناوەندی وەرگرتن لەوەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوە زانستی دەکات.




هۆبەکانی تۆماری گشتی زانکۆی گەرمیان

  تۆمارى گشتى لەدوو هۆبە پێك هاتووە ئەوانيش:

یەکەم: هۆبەی بڕوانامە: ئەم هۆبەیە هەڵدەستێت بە وردبینی بڕوانامەو پشتگیری دەرچووانی زانکۆی گەرمیان بەمەبەستی راست و دروستییان و کارپێکردنیان لەدامەزراوە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان. هەروەها جگە لەم کارانە، بڕونامەی دیوار بەندی (جداری) دەداتە دەرچووانی زانکۆمان. ئەم هۆبەیە کارەکانی راساندنی بڕوانامەو پێدانی بڕونامەی دیوار بەندو پشتگیری بۆ خوێندکاران لە دەرچووانی ساڵانی خوێندنی (٢٠١٤-٢٠١٥) بەدواوە دەکات چونکە لەو ساڵەوە زانکۆی گەرمیان وەک زانکۆیەکی سەربەخۆ دەبێت بەخاوەن خوێندکاری دەرچووی خۆی. بەڕێوەبەراتی تۆماری گشتی لەرێگەی ئەم هۆبەیەوە پەیوەندییەکی بەردەوامی هەیە لەگەڵ هەموو خوێندکارێکی دەرچووی زانکۆی گەرمیان کە بڕوانامەی زانکۆیی یاخود پشتگیرییان بردووە بۆ مەبەستی دامەزراندن و دەسکەوتنی هەلی کارو لە فەرمانگەو کەرتەکانی تایبەت چی لەناوخۆیی هەرێمی کوردستان بێت یاخود لەدەرەوەی هەرێم. هەروەها پەیوەندییەکی بەردەوامی هەیە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بڕوانامەکانی سەر بەوەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی. هۆبەکە لە بەرپرس و سێ ئەندام پێکدێت وەک خوارەوە ناویان هاتووە:

١- ئاکۆ قادر سەعید/ بەرپرسی هۆبە

٢- شادومان عوسمان محەمەد

٣- بنار عومەر محەمەد

٤- شیرین جومعە دەروێش.

دووەم: هۆبەی ئامارو ئەرشيف: ئەم هۆبەیەش یەکێکە لەهۆبەکانی بەڕێوەبرایەتی تۆماری گشتی. کاری سەرەکی ئەم هۆبەیە بریتیە لە کۆکردنەوەی ئاماری سەرجەم خویندکارانی زانکۆی گەرمیان لەسەرجەم کۆلێج و بەشەکانی زانکۆ وەکو ئاماری وەرگیراوان، ئاماری دەرچووان، هەروەها ئاماری ئێواران، ئەمە جگە لە وەرگرتنی ئاماری سەرجەم  قۆناغەکانی خوێندکارانی زانکۆ.  وێڕای هەموو ئەوانە؛ هۆبەکە هەڵدەستێت بە پۆڵێنکردنی ئاماری سەرجەم خوێندکران لەرووی رەگەز، شوێنی نیشتەجێبوون.

ئەم هۆبەیە لەم فەرمانبەرانە پێکدێت وەک خوارەوە ناویان هاتووەو تائـیستا بەرپرسی بۆ دانەنراوە:

١- هیران لوقمان جەبار

 ٢- سەگروڵ جومعە

٣- شارا خەلیل عبدوڵا

٤- عادل شەفیق رەحیم

٥- رۆڤیا سدیق عبدوڵا


زانکۆی گەرمیان
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647700444084
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2024