بەشى کارگێڕى و سەرچاوە مرۆییەکان لە زانکۆ هەڵدەسێت بە ئەرکى رێکخستن و بەڕێوەبردنى کاروبارى ستافى زانکۆ (مامۆستایان و فەرمانبەران), پەیوەندی دارە بە کارى دامەزراندن, گواستنەوە, پلەبەرزکردنەوە و خانەنشینکردن. ئەم بەشە لە دوو هۆبە پێکهاتووە, ئەوانیش هۆبەى ئەرشیفە, کە کارى پاراستن و ڕێکخستنى دیکۆمێنت و نوسراوە فەرمییەکانە, ئەوانەى لە زانکۆوە ئاراستە دەکرێن یان ئاراستەى زانکۆ دەکرێن, هەروەها هۆبەى دۆسیەى کەسى, کە کارى پاراستن و کۆکردنەوەى تەواوى زانیارییەکانى تایبەتە بە مامۆستایان و فەرمانبەرانە لە ڕۆژى دامەزراندنیانەوە تاوەکو کۆتایی خزمەت کردنى وەزیفیان.
بەشى کارگێڕى و سەرچاوە مرۆییەکان لە پەیوەندى بەردەوام دایە لەگەڵ هۆبەى خزمەتگوزارى لە کۆلێجەکانى زانکۆ بە ئامانجى ئەنجامدانى ڕێکارە کارگێڕێیەکان و جێبەجێکردنى یاسا و ڕێنماییەکان بە وردى. هەروەک لە هەماهەنگى بەردەوام دایە لەگەڵ بەرێوەبەرایەتى سەرچاوەمرۆییەکان لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى, کە لایەنى باڵاى بەرپرسە لە نەخشە دانان بۆ سیاسەتە گشتییەکانى سەرچاوەمرۆییەکان و چاودێری کردنى جێبەجێکردنى لەسەر ئاستى وەزارەت. بەشى کارگێڕى و سەرچاوە مرۆییەکان بەشدارى دەکات لە بەهێزکردنى تواناى بەڕێوەبردن لە ڕێگەى دابینکردنى بنکەیەکى زانیارى ورد و گشتگیر لەسەر سەرچاوە مرۆییەکانى زانکۆ , هەروەها پشتگیری کردنى پرۆسەى پلان دانان و بڕیاردان لە بوارى سەرچاوەمرۆییەکان.
بەپێی پەیکەری پەسەندکراوی زانکۆ، ئەم بەشە سەر بە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆیە بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی
هۆبەکانی بەش: هۆبەی دۆسییەکان، هۆبەی ئەرشیف
بەڕێوەبەر: د. کامران محمد توفیق
ژمارەی ستاف: ١٦