زانکۆی گەرمیان
بەڕێوەبەرایەتییەکان

بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەی ناوەند

دەربارەی بەڕێوەبەرایەتی

بەڕێوەبەرایەتیى کتێبخانەى ناوەندیى زانکۆى گەرمیان، یەکێکە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانى ناو زانکۆى گەرمیان بە پێی هەیکەلێتى کارگێڕى؛ سەر بە یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆیە بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا. ئامانج لە کردنەوەى ئەم بەڕێوەبەرایەتییە، خزمەتکردنى خوێنەران و توێژەران و مامۆستا و خوێندکارانى زانکۆیە، ئەمەش بە دەست خستنى سەرچاوەى زانستى وەک کتێب، نامەى ماستەر، تێزى دکتۆرا، گۆڤارە ئەکادیمیی و گشتییەکان بۆیان. ئامانجێکى ترى کردنەوەى بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەنجامدانى کۆڕ، سیمینار، مێزگرد و پانێڵە لەسەر بابەتە گرنگ و هەنوکەییەکان، بە مەبەستى هوشیارکرنەوەى زیاترى کۆمەڵگا و بە دەستخستنى زانیاری نوێ بە خوێنەران. یەکێکى تر لە ئامانجەکانى بەڕێوەبەرایەتییەکە بە کولتورکردنى خوێندنەوەى بەردەوامە، لە ڕێگەى فەراهه‌مکردنى فەزای خوێندنەوە و هاوکاریکردنى خوێندکاران و مامۆستایان لەناو کتێبخانەکەمان، بە خواستنى کتێب و  کار ئاسانى کردن بۆیان.

  • بەپێی پەیکەری پەسەندکراوی زانکۆ، ئەم بەڕێوەبەرایەتییە سەر بە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆیە بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا

  • هۆبەکانی بەڕێوەبەرایەتی: هۆبەی بەرگگرتن

  • بەڕێوەبەر:

  • ژمارەی ستاف: ٩

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025