به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ: ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه، یه‌كێكه له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی زانكۆمان، كه په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆی به به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆوه هه‌یه، كۆمه‌ڵێك ئه‌رك له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، له‌وانه‌ش ڕێكخستنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ و نووسینی كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌كان و ئاراسته‌كردنیان بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و ڕاگرایه‌تی كۆلێجه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌شه په‌یوه‌ندیداره‌كان، هه‌روه‌ها نووسراو ئاراسته‌ی وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات له پێناوی ڕایكردنی ئیشوكاره‌كانی زانكۆ و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش گشتاندن بۆ ڕێنمایه‌كان ده‌كات و فه‌رمانی زانكۆیی جۆراوجۆر ده‌رده‌كات، وه‌ك پێدانی نازناوی زانستیی و پێدانی بڕوانامه و دانانی وانه‌بێژ و دانان و به‌خشینی یاریده‌ده‌ری ڕاگر و سه‌ررۆكی به‌شه زانستییه‌كان... ئه‌ركێكی تر ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه بریتییه له ده‌ركردنی فه‌رمانی زانكۆیی پێدانی ده‌سه‌ڵات به به‌ڕێزان یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و ڕاگره به‌ڕێزه‌كانی و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌شه كارگێڕییه‌كان.
ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه چوار هۆبه له‌خۆده‌گریت، كه بریتین له هۆبه‌كانی (سكرتیری سه‌رۆك، هاتوو و ده‌رچوو، ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ، كارسازیی).
بەپێی پەیکەری پەسەندکراوی زانکۆ، ئەم بەڕێوەبەرایەتییە سەر بە سەرۆکی زانکۆیە.
هۆبەکانی بەڕێوەبەرایەتی: هۆبەی سکرتێر، هۆبەی هاتوو و دەرچوو، هۆبەی ئەمینداریەتی ئەنجومەنی زانکۆ، هۆبەی کارسازی
بەڕێوەبەر: م.ی. اکرم عباس خورشید
ژمارەی ستاف: ١١