زانکۆی گەرمیان
بەڕێوەبەرایەتییەکان

بەشی چالاکی وەرزشی و هونەری

دەربارەی بەش

بەشی چالاکی وەرزشی و هونەری وەک یەکەیەکی کارگێڕی سەر بە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆیە بۆ کاروباری خوێندکاران، ئیش و کاری ئەم بەشە بەرپرسە لە ڕێکخستن و کردنەوەی خولی وەرزشی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆ لەسەر ئاستی ناوخۆ بۆ بەش و کۆلێجەکانی زانکۆ یان لەسەر ئاستی دەرەوەی زانکۆ و بەشداریکردنی خول و چالاکییە وەرزشیەکان لەگەڵ زانکۆکانی تری کوردستان و عێراق بۆ یارییە جیاوازەکانی وەک تۆپی پێ، تۆپی بالە، تۆپی دەست، تۆپی باسکە، تۆپی سەرمێز و شەترەنج.....هتد، بۆ هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ هەروەها کردنەوەی خولی داوەری و ڕاهێنان بۆ یارییە وەرزشیەکان دواین گۆڕانکاریەکانی یارییە جیاوازەکان و دانانی پلان بۆ باشترکردن و بەرەوپێشبردنی ئاستی وەرزش لە داهاتوو و دروستکردنی هەڵبژاردەی زانکۆ بۆ یارییە جیاوازەکان بۆ هەردوو ڕەگەز، دروستکردنی کادری وەرزشی ڕاهێنراو بۆ ڕاپەڕاندنی خولە وەرزشیەکان بەباشترین شێواز و تێکەڵکردن و نزیکبونی وەرزشی زانکۆ لەگەڵ کۆمەڵگا و تیپە وەرزشیەکانی دەرەوەی زانکۆ لەڕێگەی دانانی یاری دۆستانە.

  • بەپێی پەیکەری پەسەندکراوی زانکۆ، ئەم بەڕێوەبەرایەتییە سەر بە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆیە بۆ کاروباری خوێندکاران/قوتابیان.

  • بەڕێوەبەر: د. ابراهیم غیدان علی

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025