زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

دیداری ساڵانەی ئەنفال لە زانکۆی گەرمیان کۆتایی ھات

2024-04-24


ئەمرۆ چوارشەممە (٢٤ـی نیسانی ٢٠٢٤) لە کۆلێجی پەروەردەی زانکۆمان بە ئامادەبوونی(پ.د.عزالدین جمعە دەرویش) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و (پ.د.حسێن اسماعیل) ڕاگری کۆلێجی پەروەردە و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکاران و کەسوکاری ئەنفالکراوان ئامادەی بوون، لەیادی (٣٦)ەمین ساڵەی تاوانی ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کورددا ڕۆژی دووەمی چالاکییەکانی دیداری ساڵانەی ئەنفال لە زانکۆی گەرمیان بەڕێوەچوو.

لە سەرەتایی چالاکییەکاندا نمایشی شانۆیی (مرۆڤێکی ئاڵتونی) لەلایەن ھونەرمەند (پشکۆ محەمەد روستەم) کە (حیکایەتەکانی ژێر لم ) دەگێرێتەوە پێشکەشکرا.

پاشان لە ھۆڵی سەلاح کوێخا ھەر لە کۆلێجی پەروەردە چەند کۆپلە شیعرێک خوێندرایەوە.

پاشان ناساندن بۆ کتێبی سێ نوسەری بواری ئەنفال و کیمیاباران کرا.

کە پێک ھاتبوون لە؛

کتێبی نوسەر و لێکۆڵەر (د.فاتح سەنگاوی ) بەناونیشانی :(عملیات الانفال في كردستان العراق).

کتێبی نوسەر و لێکۆڵەر (گوڵاڵەی گەرمیان) بەناونیشانی: (ھەڵبجەییەکانیش ئەنفالکران).

بۆکسی چوار کتێبی نوسەر و لێکۆڵەر (م.فەرمان شەھید حسێن دەروێش).

بە دابەشکردنی خەڵاتی ڕێزلێنان کۆتایی بە دیداری ساڵانەی ئەنفال ھات کە ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو.

بۆ بينينى ته‌واوى وێنه‌كانى رۆژى دووەمی ديداره‌كه‌ كليك له‌م لينكه‌ى خواره‌وه‌ بكه‌

کلیک بکە

زانکۆی گەرمیان
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647700444084
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2024