زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

دیداری زانستیی دادوەر د.فەرهاد حاتەم بۆ پرسی ئەنفال ئەنجامدرا

2024-04-30

ئەمڕۆ (٣٠ـی نیسانی ٢٠٢٤) لە ھۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و ھونەری گەرمیان بەئامادەبوونی(پ.د.فەرھاد قادر) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و (جەلال شێخ نوری )سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و (پ.د.ئومێد رەفیق فەتاح) سەرۆکی زانکۆی جیھان سلێمانی و بەشێک لە دادوەرانی دیاری کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی لایەنە سیاسیەکان  و بەڕێوەبەری دامودەزگا حکومیەکان و مامۆستایانی زانکۆ، دیداری زانستی (دادوەر د.فەرهاد حاتەم بۆ پرسی ئەنفال)، لەلایەن زانکۆی گەرمیان و زانکۆی جیهان سلێمانی لە شاری کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدرا.

لە دیدارەکەدا، بەدوو پانێڵ و نمایشێکی کورتە ڤیدیۆییەکی دێکۆمێنتاری لەسەر ژیانی و پێشانگایەکی وێنەیی تیشک خرایەسەر ژیانی ئەکادیمی و کاری دادوەری کۆچکردوو د.فەرهاد حاتەم، کە لەساڵانی رابردوودا وەک ئەندامی داواکاری گشتی لەگەرمیان و سەرۆکی فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی خزمەتی کردووە.

لە دەستپێکی دیدارەکەدا پ.د.فەرھاد قادر سەرۆکی زانکۆی گەرمیان وتاری ھاوبەشی نێوان زانکۆی گەرمیان و زانکۆی جیھان_ سلێمانی پێشکەش کرد .

دواتر کورتە ڤیدیۆییەکی دێکۆمێنتاری لەسەر ژیانی دادوەر د.فەرھاد حاتەم نمایشکرا.

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا دوو پانێڵی زانستی ئەنجامدرا ،

پانێڵی یەکەم لەژێرناونیشانی (ڕۆڵی دادوەر د.فەرھاد حاتەم لە پرسەکانی دادپەروەری و خزمەتکردنی کەسوکاری ئەنفالکراواندا) ئەنجامدرا و تیایدا چوار بابەتی زانستی پێشکەشکران کەبریتی بوون لە:

بەڕێوەبەری پانێڵ (د.ئاسۆ حمە شین عبدالکریم)

دادوەر ڕزگار محەمەد ئەمین (دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق و مامەڵەی لەگەڵ کەیسی ئەنفال).

دادوەر عومەر ئەحمەد محەمەد (ڕۆڵ و کاریگەری دادوەر د. فەرھاد حاتەم لە پارستنی موڵک و ماڵی گشتی).

دادوەر بورھان ئەحمەد مەحمود (ئەزمونی پارێزەرایەتی دادوەر د.فەرھاد حاتەم ھەوڵەکانی لە پێناو پەرەپێدانی دەزگای داواکاری گشتی).

د.ڕێبوار محەمەد صالح (خوێندنەوەیەک بۆ ماستەرنامەی دادوەر د.فەرھاد حاتەم بەناونیشانی : " المسؤولية المدنية الناشئة عن عمليات الانفال" ).

دوای وەرگرتنی پشویەک و کردنەوەی پێشانگای دادوەر د.فەرھاد حاتەم و کەسایەتییە یاساییەکان کەلەیەن چەند خوێندکارێکی بەشی یاسای زانکۆی گەرمیان ئامادەکرا بوو

پانێڵی دووەم دەستپێکرد .

لە پانێڵی دووەمدا کە لەژێر ناونیشانی: (تێڕوانینی یاسایی پرسی ئەنفال لە ڕوانگەی یاسایی نێوخۆیی و نێودەوڵەییدا) چوار بابەت پێشکەشکران کەبریتی بوون لە :

بەڕێوەبەری پانێڵ : (م.بیابان نوری رۆستەم)

پ.ی.د. عیبادی روحی ( تاوانی Ecocide لە شاڵاوەکانی ئەنفالدا).

پ.ی.د.نوری حەمە سەعید حەیدەر (پرنسیپە ئاکارییەکانی جەنگ لە دەقەکانی شەریعەت و یاسای نێودەوڵەتی مرۆییدا : پرۆسەی ئەنفال بەنموونە).

ھاوڕێ پێشڕەو (ڕۆڵی دادوەر د.فەرھاد حاتەم لە ھەماھەنگی و ھاوکاری ڕێکخراوەکانی بواری ئەنفال و کەسوکاری ئەنفالکراواندا).

م.ی. گۆران حسێن ئەحمەد (ڕۆڵی دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتی لە بەجینۆساید ناساندنی پرسی ئەنفال).

دوای تەواو بوونی چالاکییەکانی دیدارەکە ڕاسپاردەکانی دیدارەکە لەلایەن (پ.د.بەمۆ پەروێز ) سەرۆکی لیژنەی زانستی خوێندراییەوە، دواتر لەلایەن ھەردوو زانکۆوە ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت بەمەبەستی کار لەسەرکردنی.

بە دابەشکردنی خەڵاتی ڕێزلێنان بەسەر بەشداربووانی پانێڵە زانستییەکان، کۆتایی بە چالاکییەکانی دیداری دادوەر د.فەرھاد حاتەم ھات.

بۆ بینینی سەرجەم وێنەکانی چالاکییەکە کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە

کلیک بکە

زانکۆی گەرمیان
بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647700444084
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2024