زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

بەردی بناغەی قیرتاوکردنی ڕێگای دەروازەی دووەمی کەمپی زانکۆ دانرا

2025-05-15

ڕۆژی پێنجشەممە (١٥ـی ئایاری ٢٠٢٥)، بەئامادەبوونی وەزیری خوێندنی باڵا و وەزیری ئاوەدانکردنەوە و سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بەردی بناغەی پرۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگای دەروازەی دووەمی کەمپی زانکۆی گەرمیان دانرا، کە تێچووی پرۆژەکە (٣٧٣) ملیۆن دینارە.

لە مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەکەدا، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و ژمارەیەک لە ڕاگری کۆلێجەکان و بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی گەرمیان ئامادەبوون، لەبەرامبەر جێبەجێکردنی پرۆژەکەدا؛ ڕێزلێنانی زانکۆی گەرمیان پێشکەش بە (د.ئارام محەمەد قادر) وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و (دانا عەبدولکەریم) وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن کرا.

پرۆژەی دروستکردنی ڕێگای قیر بۆ دەروازەی دووەمی کەمپی زانکۆ و گۆڕەپانی ڕاوەستانی ئۆتۆمبیل بە ڕووبەری (٢٠م بە ٤٠م)، بڕیارە بەماوەی (١٥٠) ڕۆژدا تەواوبکرێت کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی گەرمیانەوە سەرپەرشتی دەکرێت و لەلایەن کۆمپانیای (دەستور)ەوە جێبەجێ دەکرێت.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025