زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

زانکۆی گەرمیان ڕێزلێنانی بەخشییە گروپێک لە خوێندکاران

2025-06-23

لەبەرامبەر بڵاوکردنەوەی توێژینەوەیەکی زانستیی لە گۆڤارێکی ئاستبەرزی نێودەوڵەتییدا، زانکۆی گەرمیان خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە گروپێک لە خوێندکارانی کۆلێجی زانست.

(پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، ڕۆژی دووشەممە (٢٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥) پێشوازی لە چوار خوێندکاری قۆناغی چوارەمی بەشی زانستی کیمیا و (د.ئەیاد محەمەد علی) مامۆستای بەشەکە کرد و دەستخۆشی و پێزانینی سەرۆکایەتی زانکۆی ئاراستەکردن لەبەرامبەر هەوڵە زانستییەکانیان بە بڵاوکردنەوەی توێژینەوەیەکی زانستیی هاوبەش لە گۆڤارێکی ئاستبەرزدا.

سەرۆکی زانکۆ وتیشی: شانازی بە هەوڵ و دەستکەوتە زانستییەکانی خوێندکارەکانمانەوە دەکەین و لەوپێناوەشدا هەرچی لەتواناماندا بێت بۆ پشتیوانی و هاندانیان درێغی ناکەین.

هاوکات سوپاسی (د.ئەیاد محەمەد علی) کرد کە سەرپەرشتی ئەو گروپە خوێندکارەی کردووە و توانیویانە بەشێوەی پێشبڕکێ سەرکەوتووبن لە بڵاوکردنەوەی توێژینەوە زانستییەکەدا.

‎توێژینەوەکە بە ناونیشانی [Health Governance in lower-income countries and conflict-affected populations] و بە شێوازى [پێشبڕکێ:Call for Paper] لەسەر سیستمی تەندروستی ئەنجامدراوە، لە لایەن د. ئەیاد محەمەد عەلی مامۆستا لە بەشى زانستى کیمیا و چوار خوێندکارى بەشەکە [شاکەل عەبدولمەلک، عومەر عەبدوڵڵا، ڕێناس پەروێز و عەبدوڵڵا محەمەد] لە گۆڤاری ئاستبەرزی جیهانیی/ بەریتانی International Journal of Health Governance بڵاوبوویەوە کە سەر بە بڵاوکراوەى بەریتانی [Emerald] ە و خاوەن فاکتەری کاریگەری  [1.8] ە.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025