زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

لەپەیمانگای تەکنیکی کەلار خولێکی تۆپی پێ بۆ خوالێخۆشبو(د.دلێر حەبیب) کرایەوە

2020-02-07 02:01:50

 ڕۆژی چوارشەممە ٥ی شوباتی ٢٠٢٠ بە ئامادەبوونی (پ.ی.د.فەرھاد قادر کەریم) سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و (پ.د.ئیبراھیم عەبدلرەحمان) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و (د.یادگار عەلی مەحمود) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆبۆکاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و (د.چیا محەمەد حەسەن) ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی کەلار و بەشێک لە مامۆستایان و خوێندکاران و خانەوادەی (د.دلێر حەبیب) لە مەراسیمێکی شایستەدا خولێکی تۆپی پێ بەناوی خوالێخۆشبو (د. دلێر حبیب )بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگاى تەکنیکى کەلار کرایەوە بە میوانداری کۆلێجی پەروەردەى بنەرەتی و کۆلێجی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆجیای زانیاری زانکۆی گەرمیان و پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان .

\r\n

سەرەتایی مەراسیمەکە بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدانی نیشتیمان و ڕۆحی پاکی د.دلێر دەستیپێکرد و لە ووتەیەکدا؛ ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی کەلار باسی لە پێگەو خۆنەویستی خوالێخۆشبو کرد لەنێو کۆمەڵگا کاریگەری لەنێو ئەکادیمی و مامۆستایانی دەڤەرەکە بەگشتی.

\r\n

لەووتەیەکی تردا سەرۆکی زانکۆی گەرمیان؛ سوپاسی پەیمانگای تەکنیکی کەلاری کرد بۆ دەستپێشخەرییان بۆ کردنەوەی خولی ناوبراو بەناوی مامۆستای خوالێخۆشبو دکتۆر دلێر ،و ھەروەھا باسیان لە ڕۆڵ و پێگەی د.دلێر حەبیب کرد و تیاییدا باسى دڵسۆزى و خوورەوشت و ئاکارى بەرزییان کرد لەنێو مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆمان.

\r\n

ھەرلەمەراسیمەکە ووتەی بنەماڵەی (د.دلێر حەبیب) لەلایەن مامۆستا (دیار حەبیب) برای خوالێخۆشبو د.دلێر خوێندراییەوە.

\r\n

لەیەکەم یاری خولەکەدا؛ تیپی کۆلێجی پەروەردەی بنەرەتی زانکۆی گەرمیان لە تیپی بەشە پزیشکییەکانی پەیمانگای تەکنیکی کەلار بردەوە.

\r\n

(د.دلێر حەبیب )سەرۆك بەشی زمانی عەرەبی بو لەكۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت لەزانكۆی گەرمیان لە ١/ ١٢ / ٢٠١٩بەنەخۆشیەكی كتوپڕ لەكاتی دەوامی فەرمیدا ماڵئاوایی لەژیان كرد و بەكۆچی دوایی؛ بۆشاییەكی گەورەی زانستی و ئەكادیمی بۆ زانكۆی گەرمیان و ناوچەكە بەجێهێشت.

\r\n[gallery ids=\"7863,7864,7865,7866,7867,7868,7869,7870,7871,7872,7873,7874,7875,7876\"]

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025