زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

خولێکی زانستیی نێودەوڵەتی لە زانکۆی گەرمیان بەڕێوەچوو

2025-05-18

لە چوارچێوەی هەماهەنگی و کاری زانستیی هاوبەشی نێوان زانکۆی گەرمیان و بەشی میراتی کەلەپوری زانکۆی بۆڵۆنیای ئیتاڵیا، خولێکی زانستیی نێودەوڵەتیی بە ناونیشانی (خوێندنەوە و زیندووکردنەوەی وێنە مێژووییەکان لە زانستی شوێنەوارناسیدا) لە ڕۆژانی (١٤ و ١٥ و ١٨ـی ئایاری ٢٠٢٥) بەڕێوەچوو.

وانەکانی خولەکە لەلایەن تیمێکی زانکۆی بۆڵۆنیا و زانکۆی تیورنی ئیتاڵیا ماوەی زیاتر لە ١٢ کاتژمێر بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی پێشکەشکران، لە میانەی خولەکەدا چەند پلاتفۆرمێک کە سودی گەورەیان لە خوێندنەوە و زیندووکردنەوەی وێنە مێژوویی و شوێنەوارییەکان هەیە و ڕۆڵی گرنگ دەگێڕن لە باشترکردنی کوالێتی توێژینەوەکان بۆ بەشداربووانی خولەکە خرایەڕوو، لەوانە (سەرەتایەک بۆ CVAT، خوێندنەوەی دەرەنجامەکانی CSV و شیکاری دەرئەنجامەکانی YOLOV8).

لە کۆتاییشدا، لەلایەن (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.محەمەد ئیبراهیم خەلیل) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، ڕێزلێنان پێشکەش بە وانەبێژ و بەشداربووان کرا.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025