زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

هەڵمەتێکی نەمام ناشتن لە کەمپی زانکۆی گەرمیان ئەنجامدرا

2025-04-29

لە هەڵمەتێکی ژینگەییدا و بەمەبەستی زیاتر سەوزکردنی کەمپی زانکۆی گەرمیان، ڕۆژی سێشەممە (٢٩ـی ئایاری ٢٠٢٥) هەڵمەتێکی نەمام چاندن لە دەروازەی سێیەمی کەمپی زانکۆ بە ئامادەبوونی (پرۆفیسۆر د.ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆ ئەنجامدرا.

لەو هەڵمەتەدا، بڕی (٢٠٠) نەمام لەسەر ئەرکی گروپی ژینگە پارێزانی گەرمیان و بەهاوکاری سەرۆکایەتی شارەوانی ناحیەی ڕزگاری و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی و حزبی و چالاکوانانی بواری ژینگە، لە نێو کەمپی زانکۆ چێندرا.

هەڵمەتەکە، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی باخچەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان ڕێخکرا، لایخۆیەوە (مامۆستای یاریدەدەر سەرکەوت حمەخورشید) بەڕێوەبەری بەشی باخچەکانی زانکۆی گەرمیان، سوپاس و دەستخۆشی لە ڕێکخەرانی هەڵمەتەکە کرد و ئاماژەی بەوەدا، لە هەوڵەکانیان بۆ سەوزترکردنی کەمپی زانکۆ و دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاوتر بۆ خوێندکاران بەردەوامدەبن.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

بەستەرەکانی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکە
ئیمەیل : info@garmian.edu.krd
مۆبایل : 009647702120160
ناونیشان : عێراق، هەرێمی کوردستان، کەلار، زانکۆی گەرمیان
زانکۆی گەرمیان - 2025