ئەمرۆ سێشەممە (٢٢ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠) بە ئامادەبوونی (پ.د. عزالدین جمعە دەرویش _یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی) و (د.یادگار عەلی _ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستیی) و (پ.ی.د.ئەیاد فایەق پاڵانی)بەرێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی زانکۆ لە مەراسیمێکدا سوپاس و پێزانین بەخشرایە ئەو مامۆستایانەی کە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا توانیویانە توێژینەوە لە گۆڤاری خاوەن ئیمپاکەت فاکتەر (Impact factor )بڵاوبکەنەوە یاخود لەساڵێکدا (٣) توێژینەوەی (doi)بڵاوکردۆتەوە.\r\n\r\nسەرەتا یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی لە وتەیەکیدا پیرۆزبای و سوپاس و دەستخۆشی لە مامۆستایانی ئامادەبوو کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە پرۆژەکانی داھاتویان،و ھەروەھا پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی و سەرۆکایەتی زانکۆی بۆ دەربرین بۆ زیاتر بەرەوەپێش چون و زیادکردنی توانای داھێنان و برەودان بە توێژینەوەی زیاتر لە بوارە جیاوازەکان، ھەرلە درێژەی ووتەکەیدا دکتۆر عزالدین ئاماژەی بەوەکرد ئەم سوپاس وپێزانینە بارتەقای ئەو ماندووبون و شەونخونییەی ئێوە نیە، بەلام پاڵپشتیەکی مەعنەوییە بۆ زیاتر دەرخستنی تواناکانتان بۆ خزمەتی زانکۆی گەرمیان.\r\nدواتریاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستیی لە ووتەیەکدا ھەوڵ و ماندوبوونی مامۆستایانی زانکۆی بەرز نرخاند لە ھەوڵەکانیان بۆ زیاتر بەرەوەپێش چونی زانکۆ و داوای لێکردن کە برەو بە گیانی ھاوکاری بدەن لە نێوان مامۆستایانی زانکۆ بۆ ئەوەی مامۆستایانی تر ھانبدرێت بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زیاتر.\r\n\r\nلە وتەیەکدا بەرێوەبەری سەنتەری توێژینەوە سوپاسی سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆی کرد کە بەردەوام پاڵپشت و پشتیوانی سەنتەری توێژینەوە بونە، ھەروەھا باسی پلان و بەرنامەی سەنتەرەکەی کرد بۆ ساڵی داھاتوو ،ئاماژەی بەوەکرد ،بەباشترین شێوە و بەپلانێکی پتەو بتوانن ھاوکاری مامۆستایانی زانکۆ بن بۆ ئەوەی زۆرترین توێژینەوە بلاو بکەنەوە.\r\nلەکۆتایی مەراسیمەکەدا سوپاس پێزانین پێشکەش بە ئەو مامۆستایانە کرا کە لە خوارەوە ئاماژە بەناوەکانیان کراوە.\r\n\r\n

\r\n\r\n